روونکردنەوە
- تایبەتمەندییەکانی دەرەوە: دیزاینی هاوچەرخ: شێوازی نوێی بێ ئێم بە گریل و لایتی شاشەیی LED ڕووناککەرەوە و لایتی کریستاڵی. ویل و تایەی وەرزشی: ڕینگ و تایەی بنەڕەتی (شەریکە)ی وەرزشی و ڕەنگی تۆخ. پلاک / ژمارە: ژمارەی تۆمارکراو (ژمارە: 22-T 20178). - تایبەتمەندییەکانی ناوەوە و ئاسوودەیی: شاشەی سینەمایی (BMW Theater Screen): شاشەی گەورەی ٣١.٣ ئینچ بە کوالێتی 8K کە لە سەقفەکەیەوە دەبێتەوە و سیستەمی Amazon Fire TV تێدایە بۆ سەرنشینانی دواوە. شاشەی دەرگاکان (Touch Command): شاشەی تەچی ٥.٥ ئینچی لەسەر دەسکردی دەرگاکانی دواوە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئایرکۆندیشۆن، مۆسیقا، کوشنەکان و ڕووناکی ناو ئۆتۆمبێلەکە. سیستەمی دەنگی Bowers & Wilkins: سیستەمی دەنگی زۆر پێشکەوتوو بۆ پێدانی دەنگێکی زۆر ڕوون و ستۆدیۆیی. نوێنەری ڕووناکی (BMW Interaction Bar): شریتی کریستاڵی ڕووناککەرەوەی سەر دێشبۆرد کە تەچە و کۆنتڕۆڵی بەشەکانی لەسەرە. کوشنی لوکس: کوشنی چەرمی ڕەشی نەخشێنراو بە سوراخکردنی هەواسازی، بە سیستەمی سەربەخۆی گەرمکردن، ساردکردن و میمۆری. کۆنتڕۆڵی کریستاڵی: بەکارهێنانی کریستاڵ لە بەشەکانی ڕێکخستنی کوشن، دوگمەی ستارت/ستۆپ و گێڕ. سەقفی پۆنۆرامای گەورە: سەقفی جام بە ڕووناکی LED ناوەکی بۆ دروستکردنی کەشێکی زۆر ئارامکەرەوە.
٢٠٢٣ بی ئێم دەبڵیو پۆلی ٧ 740i

تایبەتمەندییە سەرەکییەکان
- 2023
- ساڵ
- 25,000 میل
- کیلۆمەتر
- هەولێر
- شوێن
- بەنزین
- سووتەمەنی
- AWD
- جۆری ڕاکێشان
- بێ زیان
- زیانی پارچە
- 6
- پستۆن
- ئەمریکی
- خەلیجی/هاوردە
- ئۆتۆماتیک
- جۆری گێڕ



